دواى ساڵێک تاوەکو ئێستا هێشتان بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار جێگیرنەبووە. #CHANNEL8
نبذة عنا
کەناڵ8 دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆ و هاوچەرخە، ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە و ناوەندی سەرەکیی کەناڵەکە لە شاری سلێمانییە کە بە پایتەختی رۆشنبیری ناسراوە. لە رێگەی دوو کەناڵی تەلەڤزیۆنی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی، دیجیتاڵ بە زمانەکانی (کوردیی ناوەند و کورمانجیی سەروو، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی و فارسی)، رادیۆ و سەنتەری توێژینەوەوە لە بەرزترین ئاستی پیشەییبوون و پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکانەوە بەرهەمە رۆژنامەوانی و زانستییەکانی پێشکەش دەکات. کەناڵ8 بە بیرکردنەوەیەکی جیهانی و دوور لە هەموو سنووربەندییەکی سیاسی، ئاینی و جوگرافییەوە زۆرترین زانیاریی پشتڕاستکراو و دوور لە لایەنگریی پێشکەشی وەرگرانی دەکات. راستگۆیی لە گەیاندن و بێلایەنیی لە گێڕانەوەدا بە ئەرکی خۆی دەزانێت و دەیەوێت بینەر، بیسەر و خوێنەرەکانی نوێترین هەواڵ و زۆرترین زانیارییان لە تەواوی جیهانەوە پێبگات. گەشتی کەناڵ8 لە سێبەری چیاکانی سلێمانییەوە دەستپێدەکات و بەناو وڵاتی دوو رووباردا تێدەپەڕێت، ئێستا و رابردوو پێکەوە گرێدەدات و بەمێژوویەکی پڕ لە شکۆمەندییەوە سنوورەکانی جیهان دەبڕێت. دەنگ بە بێدەنگەکان دەبەخشێتەوە و چیرۆکی نەگێڕدراوەی ئەوانیتر بەگوێی جیهاندا دەدات. لە کەناڵ8 هەموو هەوڵەکان لەپێناو ژیانێکدایە کە دەکرێت باشتربێت و داهاتوویەک کە دەتوانرێت گەشتر بێت. لە کەناڵ8 هەواڵ تەنیا رێگەیەک نییە بۆ زانین، بەڵکو هێزێکە بۆ گۆڕانکاری. ئێمە لەسەر رێڕەوی راستگۆیی هەنگاو دەنێین و ئەوەش پابەندیی نەگۆڕمانە.
- الموقع الإلكتروني
-
www.channel8.com
رابط خارجي لـ Channel 8
- المجال المهني
- الإنتاج الإعلامي
- حجم الشركة
- ٢٠١ - ٥٠٠ من الموظفين
- المقر الرئيسي
- Slemani, Slemani
- النوع
- غير ربحي
- تم التأسيس
- 2023
المواقع الجغرافية
-
رئيسي
Kurdsat
Slemani، Slemani 46002، IQ
موظفين في Channel 8
التحديثات
-
دەستپێشخەرییە گەورەکەی کەناڵ8 چییە و چۆن پاڵپشتی دارایی فیلمسازانى کورد، دەکات؟ داواکارییەکەت لەرێگەی ئەم بەستەرەوە پێشکەشبکە : https://lnkd.in/dnTUyCtu #CHANNEL8
-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان: "لە 24 کاتژمێردا دەتوانن کۆمپانیا دابمەزرێنن و تێچووی دامەزراندن بۆ 63 هەزار دینار کەمدەکەینەوە" #IIEF #Slemani24 #CHANNEL8 #CHANNEL8IIEF24
-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان "دڵنییایمدا ئەم کۆنفرانسە تەنها قسە نابێت و بڕیاری گرنگماندا" #IIEF #Slemani24 #CHANNEL8 #CHANNEL8IIEF24
-
گرووپی تەندروستی تۆ؛ سمارت مێد، پرۆژەكەیان لە كۆربەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازیی 24 دەناسێنن. یەكێكە لە براوەكانی سمارت سولی كە پێكهاتووە لە پڕۆژە چارەسەرەكانی شاری زیرەك. #IIEF #Slemani24 #CHANNEL8 #CHANNEL8IIEF24
-
گرووپی سمارت بەس لە كۆربەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازیی 24 پرۆژەكەیان دەناسێنن، یەكێكە لە براوەكانی سمارت سولی كە پێكهاتووە لە پڕۆژە چارەسەرەكانی شاری زیرەك. #IIEF #Slemani24 #CHANNEL8 #CHANNEL8IIEF24